چاودێرى-اه‌ع
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،توشبوونى خۆى خێزانه‌كه‌ى به كۆرۆنا راگه‌یاند.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا نوسیویه‌تی، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوه، ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان له‌ئێستاشدا خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.
تره‌مپ ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد، هوب هیكسی یاریده‌ده‌ری توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوه، پێشتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشوویه‌ك بدات، به قورسی كاری ده‌كرد، له‌ئێستاشدا ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و ئه‌وانیش پێَشتر به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه .به‌تایبه‌ت له‌كاتى گه‌شتكردنیان بۆ كلیفلاند به‌مه‌به‌ستى ئەنجامدانى دیبەیت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو