كازمى رێنمایى ده‌دات به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى بێژه‌ر نیهاد نه‌جیب له‌ توركیاوه‌ بۆ عێراق

ناوخۆ
  • 2-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،وه‌ڵامی داواكاریه‌كی خانه‌واده‌ی نیهاد نه‌جیب بێژه‌ری كۆچكردوی داوه‌ته‌وه‌ به‌گه‌راندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له‌ توركیاوه‌ بۆ عێراق.
     
    نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مسته‌فا كازمی وه‌ڵامی داواكاریه‌كی خانه‌واده‌ی نیهاد نه‌جیب بێژه‌ری كۆچكردوی داوه‌ته‌وه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌جیب له توركیاوه‌ بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردنی كه‌ پێشتر خۆی وه‌سیه‌تی كردبوو.