به‌غدا-اه‌ع-ئامنه سه‌لامى
هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،رایگه‌یاند نیمچه رێكه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان كراوه له باره‌ى ژماره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه كه ژماره‌ى له نێوان 3-5 بازنه بێت ،به‌وه‌ش كۆى گشتى بازنه‌كان 83 بێت ،جه‌ختى كرده‌وه له دانشتنى داهاتوو مشتومڕه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردن یه‌كلا ده‌بێته‌وه و ده‌نگى له‌سه‌ر دهدرَت.
غایب عمێرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" یاساى هه‌ڵبژاردن چه‌ندین وتوێژ و كۆبونهوى له‌باره‌وه كراوه له لایه‌ن پارته ساسیهكانهوه هه‌روه‌ها له حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش،له ئێستادا گه‌یشتوینه‌ته نیمچه رێكه‌وتنێك كه پاشگه‌زبونه‌وه‌ى نیه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن چه‌ندین پێشنیارى له‌باره‌وه‌كراوه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه نزیكه له جێبه‌جێكردنه‌وه و زۆربه‌ى حیزبه‌كان ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داوه ئهوهه كه ژماره‌ى بازنه‌كان له نێوان 3 بۆ 5 بازنه بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى ژماره‌ى ژنان له په‌رله‌مان،به‌وه‌ش 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت له سه‌رانسه‌رى عێراق".
وتیشى "هه‌ندێك دواكه‌وتن هه‌یه سه‌باره‌ت هه‌ردو پارێزگاى كه‌ركوك و موسڵ،به‌هۆى بوونى ناكۆكى له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ،یان بوونى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م دو پارێزگایه".