ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستگیركردنى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ى هه‌ولێر ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەمنی
  • 2-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانى عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە باس دەستگیرکردنی "گروپێكى تیرۆرست" دەکەن کە لە پشت هێرشە موشەكییەكەى هەولێرەوە بوون.  
     
    تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بە ئاژانسى هەواڵى عێراقی(اه‌ع) راگه‌یاند:" گروپێكى تیرۆرستى دەستگیركراون كە لە پشت هێرشە موشەكیەكانى شارى هەولێرەوە بوون دوورن لە ڕاستیەوە.  
     
    خه‌فاجى داوای لە سه‌رجه‌م دەزگاكانى ڕاگەیاندن کرد كه‌ "دور بن لە بڵاوكردنەوەى هەواڵى ناڕاست و تەنها لەسەرچاوەى فەرمییەوە زانیارى وەرگرن بەبێ بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە."