بهغدا-اهع
مستهفا کازمى فهرماندهى گشتى هێزهچهكدارهكان سهرۆك وهزیران لە یادى خۆپیشاندانەکانى تشرینى نیشتمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە .
مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، کابینەکەى بەرهەمى خوێنى شەهیدانى خۆپیشاندانەکان و قوربانیانى گەنجانە و بەوەفا دەبێت لەبەرامبەر بەڵێنەکانیدا.
مستەفا کازمى، ئاماژەى بەوە کرد، ئەم حکومەتە لەسەر بنەماى نەخشەڕێگایەک هاتووە کە ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکانى گەلى عێراق سەپاندوویانە و جەخت لەسەر وەفا بۆ گەلەکەیان و ئەو نەخشە ڕیگایە دەکەنەوە کە بەخوێنى گەنجان و قوربانیەکانیان بەرهەمهات.
بەوتەى کازمى، گەلى عێراق ئەو ئاڵنگارییانەى بیرناچێتەوە کە لەم قۆناغە مێژووییەدا دووچارى بوون و لەسەر ئاستى ژێرخانى ئابوریش بەهۆى قەیرانە کەڵەکەبووەکانى حکومەتەکانى پیشووەوە عێراقى لەڕووى مرۆیى و میژووییەوە کردووەتە بارمتەى نرخەکانى نەوت و بەهەموو تواناشیانەوە کار بۆ گۆڕینى تەواوى ئەو هاوکێشە ئابوورییە دەکەن.
لەبارەى پەتاى کۆرۆناشەوە كازمى ڕایگەیاندووە، ئەو ئاڵنگارییانەى کە پەتاى کۆرۆنا و لێکەوتەکانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى سەپاندوویەتى نمونەیەکە لەزەنگى وریاکەرەوە بۆ پێویستى پاراستنى کۆمەڵگەکەیان لەبەرامبەر ئەو قەیرانانەدا کە دووچارى دەبنەوە و گەر یەکگرتووبن و چاکسازى بکەن بە بنەماى نیشتیمانیان ئەوا سەرکەوتوو دەبن.
کازمى جەختیکردۆتەوە کە بەوەفا دەبن بەرامبەر جوڵانەوەکانى تشرین و لێکەوت و دەستکەوتەکانى و هەر لەسەرەتاى دەستبەکاربونیانەوە هەوڵیانداوە کارنامە وەزارییەکەیان جێبەجێ بکەن و دەستبکەن بە تۆمارکردنى شەهیدان و بریندارەکانى ئەو خۆپیشاندانانە بۆ ئەوەى مافى سروشتى خۆیان بەگوێرەى یاسا وەربگرن و هەروەها ئەوانەش تێوە گلاون لێپێچنەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
لەبارەى هەڵبژاردنى پیشوەختەشەوە سەرۆکوەزیران قۆناغەکەى بە هەستیار لەقەڵەم داوە و ئاماژەى بەوە کرد کە قۆناغەکە ئەوە لەلایەنە سیاسیەکان دەخوازێت یەکڕیزبن و لەسەر بنەمایەکى یاسایى هەڵبژاردنێکى پاک و ئازاد بەڕێوەبچێت.