به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى توندكردنى رێكاره‌كانى پاراستنى نێرده دبلۆماته‌كانى راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا و جه‌ختی له‌سه‌ر زیادكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه كه موشه‌كه‌كان ئاراسته ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند، پابه‌ندن به پاراستنی داموده‌زگا دیپلۆماسیه‌كان.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕوداوه ئه‌منییه‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات كرا".
به‌پێى به‌یانامه‌كه له كۆبوه‌نه‌وه‌دا باس له پته‌وكردنی ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان كرد بۆ پاراستنی باڵیۆزخانه‌كان و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ك به‌شێك له‌پابه‌ندبونی عێراق به‌پاراستنیان به‌پێی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كاری دیپلۆماسی ،باس له لێكه‌وته‌كانى هێرشه موشه‌كیانە كرا كه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت له‌سه‌ر رێوشوێنی توند بەرامبەر ئه‌و كرده‌وه و ده‌ستدرێژییانه كرایه‌وه، به‌جۆرێك كه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، بڕیاردا هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایش دو هێنده بكرێن به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ ئەو كه‌سانه‌ی موشه‌كه‌كان ئاراسته ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتی ئه‌و ناوچه ئه‌منییانه‌ش ده‌گرنه ده‌ست كه ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دۆسیه‌ی خۆپیشاندان و میكانیزمه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و پاراستنیان له‌چوارچێوه‌ی یاسای ئازادی بیروڕاو ڕاده‌ربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانه به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بو، له‌و روه‌شه‌وه مسته‌فا كازمی ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كان له شه‌هیدبون و برینداربونی خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كان كرد.
به‌پێى به‌یانامه‌كه تاوتوێى ئاسانكاری پێدانی مۆڵه‌تی هاتنه ژوره‌وه به وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان كرا ، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا به زیاره‌تكارانى چله‌ی ئیمام حسێن، به‌جۆرێك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 1500 زیاره‌تكار بۆ عێراق ده‌درێت له هه‌ر وڵاتێكی جیهانه‌وه.