بهغدا-اهع
سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تاوتوێى ئەو هێرشە موشەکیەیان کرد کە کرایە سەر سەربازگەى حەریر لەهەولێر.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى نورى مالیکى لهبهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ڕایگەیاند:" لەمیانەى پیشوازیکردنى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لەجەنین بلاسخارت نێردەى تایبەتى ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هێرشە موشەکیەکانى سەر شارى هەولێر، تاوتوێ کراوە.
مالیکى هۆشدارى ئەوەشیداوە، ئەو هێرشانەى کە کراونەتە سەر سەربازگەى حەریر لەهەولێر زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز دەکات بەتایبەت ئەگەرى تێوە گلانى میلیشیا جیاوازەکان بەو کارە هەیە بەهۆى ناکۆکیەکانیانەوە لەسەر مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق و ئەو جۆرە گرژیانەش ناچنە چوارچێوەى بەرژەوەندییەکانى وڵاتەوە.
مالیکى وتوشیەتى گرژبوونى بارودۆخى عێراق ڕەنگدانەوەى ململانێ نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى ناوچەکەیە.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە مالیکى داواى کردووە، متمانە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان و حکومەتتدا بگەڕێتەوە ئەوەش لەڕێگەى پاڵپشتیکردنى نەتەوە یەکگرتووەکان بەئامانجى گەیشتن بەڕێکەوتنێک بۆ یەکلاکردنەوەى ناکۆکییەکانیان و دەستپێکردن بەڕەخساندنى کەشوهەوایەکى گونجاو بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە و پێکهێنانى کابینەیەکى نوێ.
ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هەر لە دیدارەکەى نێوان مالیکى و بلاسخارتتدا، پرسە جیاوازە سیاسیى و ئەمنیەکان کە عێراق و ناوچەکەى پێدا تێپەڕدەبێت خراونەتە بەر باس.