به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تالبى
و-سۆما جاف
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،داواى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد،هه‌ڵوێستێكى جدى هه‌بێت بۆ پاراستنى نێرده دبلۆماتیهكان.
عامر ئهلفائز ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"ئه‌ركى پاراستنى نێرده دبلۆماتیهكان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى میواندارى كردووه،ده‌بێت ئه‌وانه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن بیر له‌و كارانه بكه‌ونه‌وه چونكه كرده‌وه‌یه‌كى نابه‌رپرسانه‌یه و ده‌بێته هۆى لاوازبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى كردووه نێرده و ده‌سته دبلۆماتیهكان بپارێزرێن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رۆڵى ته‌نها چاودێریه نه‌ك جێبه‌جێكار".
وتیشى "كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى دیكه‌ى به‌دواوه ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى پێگه‌ى دبلۆماسى عێراق،جگه له شكستى ئابورى و ئه‌منى".