به‌غدا-اه‌ع
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه كه هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد گرنگه بۆ ده‌ستپێكردنى چاكسازى.
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ،له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:"ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر جوڵانەوە جەماوەرییەکانی عێراقدا تێپەڕدەبێت، جوڵانەوەیەک کە لە نەوەیەکی خاوەن داواکاری و ژمارەیەک گرفتی ژیاری پێکهاتبون و داوایاندەکرد خواستی هاوڵاتیان لە نیشتیمانەکەیاندا بەدیبهێنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد"خواستی بەشداربوانی جوڵانەوەکە بریتی بو لە وڵاتێکی رێزلێگیراو کە خاوەن سەروەریی بێت، گەرەنتی ئاسایش ومافەکانیان بکرێت و هەڵبژاردنی پاک و بێگەردئه‌نجامبدرێت بۆ گه‌یشتن به‌چاكسازى راسته‌قینه ودابین كردنى مافه‌كانى گه‌ل".