بهغدا-اهع
سەرۆك كۆمار گهیشته کوەیت بۆ بهشداری لە پرسهی میر سەباح جابر یٔەحمەد سەباح و دهربڕینی هاوخهمی بۆ میر نواف یٔهحمهد سهباح و گهلی کوەیت
سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، یٔەمڕۆ پێنجشەممە بەسەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە كوەیت كە پێكهاتبوو لە ھەریەک وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە و وەزیری پلاندانان و نوێنەرانی هێزە سیاسییەكان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشی كردن لە شێخ نەواف یٔەحمەد سەباح میری دەوڵەتی کوەیت، بۆ كۆچی دوایی میر سەباح یٔەحمەد جابر سەباح.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆك كۆمار له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" ساڵح بەناوی گەلی عێراق و بەتایبەتی خۆی هاوخهمی قوڵی گەیاند بە میری دەوڵەتی كوەیت و تەواوی کەسوکاری شێخ سەباح و گەلی كوەیت بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر سەباح یٔەحمەد سەباح، كە ژیانی خۆی تەرخانكرد بۆ خزمەتكردنی گەلەكەی و ناوچەكە.
ههروهها هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی نیشاندا بۆ یٔەم كۆستە گەورەیە و داوای لە پەروەردگاری مهزن كرد كە دەوڵەتی كوەیتی برا بپارێزێت و كۆچكردووش بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و سەبووری و دڵنەوایش بە گەلی كوەیت ببەخشێت.
سەرۆك کۆمار رایگەیاند ناوچەكە بە دەوڵەتانی عەرەبی و یٔیسلامی و جیهانیش برایەكی مەزنیان لەدەستدا كە هەمیشە لە خەمی مرۆڤایەتیدا بوو سوریش بوو لەسەر رەتكردنەوەی جیاوازییەكان و هێنانەدی یٔاشتی و پێكەوەیی لە ناوچەكەدا.
جەختیكردەوە لە پەیوەندی برایانەی هەردوو گەل و وڵات و سوربوونیی عێراقیش بە گەل و سەرۆك و حكومەتی عێراق نیشاندا لە پێناو هەنگاونان بەرەو پتەوكردنی یٔەو پەیوەندییانە بەرەو هاریكاری زیاتر لە سەرجەم بوارەكاندا كە خزمەت بەبەرژەوەندی هەردوو گەل بكات و بەهای هاریكاری و خۆشەویستی و یٔاشتی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێ.