به‌غدا-اه‌ع
د.فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،حكومه‌ت خۆشحاڵ نیه به بریارى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو:" حكومه‌ت چه‌ند رێكارێكى گرتوه‌ته به‌ر بۆ پاراستنى نێرده دبلوماتیه‌كان"،ئاماژه‌ى به‌وكرد" حكومه‌ت خۆشحاڵ نیه به بریارى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له به‌غدا"،داواى كرد ئه‌مریكا به‌و بریاره‌ى بچێته‌وه و داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ش هێمایه‌كى خراب ده‌داته گه‌لى عێراق".
حسێن رونیكرده‌وه: مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،دیدى حكومه‌تى له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى بریارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا خسته روو،په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى وڵاتان كرد له‌باره‌ى مه‌ترسى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له عێراق"،وتیشى به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكر بۆ گۆرینى بریاره‌كه‌ى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"حكومه‌ت سوره له لێكۆڵینه‌وه له ئامانجگرتنى نێرده دبلوماتیه‌كان،به‌تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له عێراق ده‌كرێنه ئامانج"، رونیشكرده‌وه "چه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌بێته هۆى سوتاندنى ناوچه‌كه ،دووباره رێكخستنه‌وه‌ى ره‌وشى ئه‌منى له به‌غدا پێویستى به‌كاته".
فوئاد حوسێن لە بەشێكی قسەكانییدا ئاماژەی بەوەیشدا كە بەپێی بەرژەوەندیی عێراق و دوورخستنەوەی توندوتیژی لە كۆمەڵگا، مامەڵە دەكەن و جەختیشی لەوە كردەوە کە ژمارەیەك كەس كە لە بەئامانجكردنی نێردەكانی دیپلۆماتی لە عێراق تێوەگلاون، دەستگیركراون.
ئاشكراشیكرد كە لە رێگەی كەناڵە جیاوازەكانەوە دەستكراوە بە گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەكاندا، بەتایبەتیش كە گرژیی لەنێوان ئێران و ئەمریكا رەنگدانەوەی لەسەر رەوشی عێراق دەبێت و روونیكردەوە كە ئێران بەڵێنیداوە هەوڵی زیاتر بدات بۆ پاڵپشتیكردن لە سەقامگیری عێراق.