ده‌ستگیركردنى9 تیرۆرست له‌ سلێمانى

ئەمنی
  • 29-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى 9 چه‌كدارى چه‌ته‌كانى داعش له‌ پارێزگاى سلێمانى راگه‌یاند.
     
    ڕه‌سوڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌وجى دژه‌ تیرۆرى پارێزگاى سلێمانى ،توانى 9 چه‌كدارى تیرۆرستانى داعشیان ده‌ستگیر كرد"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌م تیرۆرستانه‌ سه‌ر به‌تاقمى ولایه‌تى عێراقى كه‌رتى باشورن".
     
    وتیشى"ده‌ستگیركراوان به‌پێى ماده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراون و رێكارى یاسایان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت".