هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەكه‌ن

  • 29-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەكه‌ن به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى شێخ سباح ئه‌حمه‌د سباح میرى كوه‌یت .
     
    بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ بەھۆی کۆچی دوایی میری کوەیت رایگەیاند، "بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (شێخ سەباح یٔەحمەد سەباح) مان بیست، یٔەو برا گەورە و سەرکردەیەکی خەمخۆری تەبایی گەلانی ناوچەکە بوو، وەک ناسیومانە مرۆڤ دۆست و پێداگربوو لەسەر پەیوەندییە پتەوکانی عێراق و کوەیت، ماندوونەناسانە کاری لەسەر یەک هەڵوێستی و نەهێشتنی ناکۆکییەکان کردووە و لە پێناو یٔاشتی و چاکەدا قوربانی دا، سەرەخۆشییمان بە کەسوکارمان لە کوەیتی برا رادەگەیێنین."
    هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند:به‌خه‌مو په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواى میرى كوه‌یتمان پێگه‌یشت ،وتیشى به‌ كۆچى دواى شێخ سەباح یٔەحمەد سەباح گه‌لانى ناوچه‌كه‌ پیاوێكى حه‌كیم وسه‌ركرده‌یه‌كى چاك كه‌ هه‌موو خه‌مى یه‌كخستن و ئارامى ناوچه‌كه‌ بوو داواكارین له‌په‌روه‌ردگار رۆحى شاد بكات و سه‌بورى به‌ گه‌ل و كه‌س و كارى بدات".
    له‌لاى خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى گه‌لى كوه‌یت و حكومه‌ته‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند:"بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی میر و باوك و سەرۆك و سەروەری حكمەی عەرەبی-مان پێگەیشت، وەك ناسیومانە بە بەخشندەیی، و سیاسیەكی بە حیكمەت، و رێنیشاندەرێكی ئەمین، بە كۆچی دوایی ئەو پشتیوانێكی عێراقمان لەدەستدا، كە خۆشەویستی عێراقییەكان بوو، وە سەرخەری پرسی عەرەبی و موسڵمانان بوو.
    سەرەخۆشیمام بە لەدەستدانی و خەمباریمان بە كۆچی دوایی هاوكاتە لەگەڵ خەمباری گەلەكەمان لە كوەیت و لە خوای گەورە داواكارین بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و سەبوری گەلی كوەیت بدات.
    خوات لەگەڵ ئەی ئەمیرە حكیمەكە ...