به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێنمایى دا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تۆماركردنى ئه‌لیكترۆنى.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه:" به‌مه‌به‌ستى ئاسانكردنى رێكاره‌كان بۆ هاوڵاتیان له فه‌رمانگه‌كانى كارتى نیشتمانى تۆماركردنى ئه‌لیكترۆنى هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه".
به‌پێى راگه‌یانراوه‌كه غانمى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:" رێنمایى درا به به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانى باری شارستانیه‌ت و پاسه‌پۆرت و نیشینگه تۆماركردنى ئه‌لیكترۆنى له به‌روارى 4102020 هه‌ڵبوه‌شێترێته‌وه بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان".