به‌غدا-اه‌ع
ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی سەرۆک وەزیران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو ،جه‌ختیكرده‌وه کشانەوە یان داخستنی ھەر نێردەیەکی دیبلۆماسی لێکەوتی خراپی دەبێت بەسەر ناوچەکە
ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه "کازمی جەختیکردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی عێراق وحکومەتەکەی بەوەی وڵات بکرێت بەگۆڕەپانی ململانێی نێوان ئێران وئەمریکا هه‌روه‌ها واشنتۆن وئێران پشتیوانی ھەڵوێستی عێراق دەکەن
مەلا تەڵال وتیشی سه‌رۆك وه‌زیران جەختیکردەوە بڕیاری جەنگ وئاشتەوایی تەنھا لە دەسەڵاتی دەزگا دەستورییەکانی عێراقە، وھیچ داگیرکارییەک لەئێستا لەوڵات بوونی نییە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەسەر داوای حکومەتەکانی پێشووی عێراق ھاتوون"، كازمى ئەرکی حکومەت لەبارەی ئاسایشی نێردە دیبلۆماسییەکان بەوەزیرەکانی ڕاگەیاندووە
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند"حکومەت خۆشحاڵە بەپشتیوانیکردنی عێراق لەلایەن باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ھەموارکردنەوەی دەقی یاسایی تایبەتدا بە پلەبەرزکردنەوەی پزیشکان بۆ پلەیەکی بەرزتر وبەخشینی لەسەدا ٥٠ دەرماڵەی زیادە بۆ پزیشکانی خولاوی وپێشکەوتوو .
مه‌لا ته‌لاڵ ئه‌وه‌یخسته‌ڕو" ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای دەستەبەری تەندروستی پەسەند کرد وڕەوانەی پەرلەمانی دەکات ،و پرۆژە یاسای دارایکردنی کورتھێنانی دارایی پەسەندکرد وڕەوانەی پەرلەمانی کرد.