به‌غدا=اه‌ع
ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ده‌ستگیركردنى تیرۆریستێكى له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند، كه 25 جار پاڵپشتی لۆجستیی پێشكه‌ش به داعش كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له میانی به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تیرۆریستێكیان له كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌و تیرۆریسته‌ی ده‌ستگیركراوه، پاڵپشتیی لۆجستیی وه‌ك خۆراك، مۆبایل و كارتی مۆبایل پێشكه‌ش به تیرۆریستانی داعش له دۆڵی كه‌رحه و زنجیره چیاكانی حه‌مرین كردووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پاره‌ی پێدراوه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه و راشیگه‌یاندووه كه 25 جار پاڵپشتی لۆجستیی پێشكه‌ش به تیرۆریستانی داعش كردووه، جگه له‌وه‌یش ده‌ركه‌وتووه، دوو برای له ریزی رێكخراوی داعشدا بوون و له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا، كوژراون.