به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ،ئەمڕۆ دووشەممە،وردەکاری بەخشینی ڕەگەزنامەی عێراقی بەکوردانی ئێران وسوریا وتورکیا خستەڕوو.
عه‌بدوڵا له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) جه‌ختیكرده‌وه:" ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایا هه‌رێمى كوردستان 385 هه‌زار ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى به‌خشیوه‌ته كوردى ئێرانى و سورى و توركى دووره له‌راستیه‌وه "، رونیشیكرده‌وه "ده‌سه‌ڵاتى پێدانى ره‌گه‌زنامه به‌پێى ده‌ستورى عێراقى ده‌سه‌ڵاتیكه ته‌نها دراوه به‌حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌به‌غدا،حكومه‌تى هه‌رێم مافى ئه‌وه‌ى نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌گه‌زنامه ببه‌خشێته هیچ هاوڵاتیه‌ك له هه‌رێم چ له ناوه‌وه یاخود له ده‌ره‌وه بیت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:"ئه‌و زانیاریانه دروست نیه و سه‌رژمێریه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه ناڕاسته".
جێى ئاماژه پێكردنه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ده‌زگاكانى راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بلاوكردوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات " هه‌رێمى كوردستان 385 هه‌زار ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى به‌خشیوه‌ته كوردانى (ئێرانى-سورى-توركى).