بهغدا-اهع
ناسڕ شبلى وەزیری گواستنەوە فەرمانیكرد، هێڵی شەمەندەفەری بەغداد-موسڵ-ئیستانبوڵ بخرێتەوەكار .
شبلى لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" فهرمانیداوه هێڵی ئاسنینی نێوان بەغداد-موسڵ-ئیستانبوڵ بخرێتەوەكار.
ههروهها بڕیاریداوە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ هێڵی ئاسنینی پیشخاپور، ڕاشیگەیاندووە كە لە نزیكەوە بەدواداچوون دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی عێراق.
ئاشكرایكردووە، وەزارەتەكە بە نیازە دوو كەشتی و 100 بارهەڵگر بكڕێت لەپێناو پێشخستنی كەرتی گواستنەوە دا.