به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ی2 موشه‌ك به‌سه‌ر ماڵێك له‌قه‌زاى ره‌زوانیه له‌به‌غدا به‌یانامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" له‌كاتێكدا حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه و به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و پاراستنیان و جێبه‌جێكردنی یاسا و پاڵپشتی سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، گروپه تاوانكاریه‌كان و له‌یاسا ده‌رچوه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كاره دڕنده‌كانیان و دروستكردنی ئاژاوه و ئه‌نجامدانی تاوان و به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان به‌رده‌وامن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئه‌م گروپانه تاوانێكی ترسنۆكانه‌یان ئه‌نجامدا،له ناوچه‌ی ئه‌بو شه‌عبان قه‌زای رهزوانیهی به‌غدا كاتێك دو موشه‌كی كاتیۆشایان ئاراسته‌ی ماڵی خێزانێك كرد، له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كه سێ منداڵ و دو ژن بون شه‌هید بون، دو منداڵیش بریندار بون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فهرمانیكردوه به ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی موشه‌كه‌كانی تێدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیان به‌گوێره‌ی پێویست جێبهجێنهكردوه، سزای سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌دات رێگه به‌و جۆره كرده‌وانه بده‌ن.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فهرمانیشیكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له ڕوداوه‌كه بكرێت و بكه‌رانیشی دادگایی بكرێن، به‌بێ گوێدانه نزیكایه‌تی و هێز و توانایان.