به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج
لیژنه‌ی دارایی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
عه‌بدولهادی سه‌عداوی ئه‌ندامی لیژنه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع) راگه‌یاند:" هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها كێشه‌ی هونه‌ریه هۆكاره‌كه‌كه‌شى بۆ چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی نوێ له‌بانكی ناوه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌عداوى وتیشی "موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شده‌كرێت و هیچ لێبڕین یاخود كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كیشی تێدا ناكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:"پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوباره گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ حكومه‌ت، تا ئێستاش لیژنه‌ی دارایی به‌فه‌رمی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه".