به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار ئه‌لحاج
و-سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختى كرده‌وه دواى بردنه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان بودجه‌ى 2020 تاوه‌كو ئێستا لاى حكومه‌ته،وپێویستى به‌كاتێكى دیاریكراو هه‌یه كه بگاته ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ،بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته كارنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" بودجه‌ى گشتى ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا لاى حكومه‌ته، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موارى چه‌ند بڕگه‌یه‌كى ده‌كرێت دواتر ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م".