كازمى هه‌نگاوه‌كانى دروستكردنى هه‌زار خوێندنگا له‌سه‌رانسه‌رى عێراق تاوتوێ ده‌كات

ناوخۆ
  • 28-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ه‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌ت كۆبوه‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی هه‌زار بینای نوێی خوێندنگه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تاوتوێ كرد.
    كازمى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كۆڵه‌كه‌كانی ژیانێكی شایسته‌ بۆ عێراقییه‌كان له‌ به‌رده‌م پێشخستنی واقیعی خوێندن و دابینكردنی ژینگه‌ و ژێرخانێكی دروستدا ده‌بێت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌ره‌پێدانی خوێندن، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ئامانج و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی حكومه‌تدایه‌.
    وتیشی، "په‌روه‌رده‌ ئه‌و چه‌كه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌كان پڕچه‌ك ده‌كات كه‌ هاوشانه‌ له‌گه‌ڵ سیستمی ته‌ندروستی، پلانی دروستكردنی خوێندنگه‌ له‌ ته‌واوی عێراقدا گشتگیر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كان، كه‌ ده‌بێت پشكێكی گرنگیان هه‌بێت له‌و روه‌وه‌".
    هه‌روه‌ها كازمی پێداچونه‌وه‌ی به‌ 10 مۆدێلی دیزاینی هاوچه‌رخ بۆ بینای قوتابخانه‌كان كردوه‌، كه‌ باشترین تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌م بواره‌دا گرتۆته‌به‌ر و ئاراسته‌ی كردون بۆ خوێندن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی باشترین و گونجاوترینیان له‌ نێو بژارده‌كاندا.