به‌رهه‌م ساڵح و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جەختیان لە بەهێزکردنی و پاراستنی دەسەڵاتی دەوڵەت کرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 28-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک کۆمار پرسی پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، پێویستی پاراستنی سەروەری وڵات و پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ سەپاندنی یاسا و ئاسایش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقدا تاوتوێ دەکات.
     
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ دوشەممە له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە کردوە، لەدیدارێکدا هەردولا جەختیان لە بەهێزکردنی و پاراستنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا کردوەتەوە لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی گەل و وڵات.
    ئەوەش هاتوە، لەبەشێکی دیدارەکەدا دۆخی ئێستای وڵات گفتوگۆی لەسەر کراوە و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و کارمەندەکانیان کە بەگوێرەی بنەما نێودەوڵەتییەکان پاراستنی ئاسایش ئەو نوێنەرایەتییانە و کارمەندانیان بەشێكە لەئەرکەکانی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق.
     
    ئەوەش هاتووە، لەبەشێکی دیدارەکەدا دۆخی ئێستای وڵات گفتوگۆی لەسەر کراوە و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و کارمەندەکانیان کە بەگوێرەی بنەما نێودەوڵەتییەکان پاراستنی ئاسایش ئەو نوێنەرایەتییانە و کارمەندانیان بەشێكە لەئەرکەکانی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی عێراق.
    لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم باسی لە گرنگی رۆڵی ئەرێنی عێراق کردوە لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا، بەجۆرێک بەدور بێت لە گرژییە جیاوازەکان کە کاریگەری لەسەر رۆڵی وڵات دەبێت لە پشتیوانیکردنی سەروەری دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش  وئارامی.