وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ نامه‌یه‌كى زاره‌كى له‌ كازمیه‌وه‌ گه‌یانده‌ روحانى

  • 28-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع  

     
    فواد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ نامه‌یه‌كى زاره‌كى له‌ مسته‌فا كازمیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقگه‌یانده‌ حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران.
     
    ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،  لە راگەیەندراوێكدا  كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"وەزیری دەرەوەی فواد حسێن لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران سەرەتا لەگەڵ سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی و دواتر لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، محەمەد جەواد زەریف كۆبووەتەوە و دواتر چاوی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیباف كەوتووە و پاشان لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی كۆبووەتەوە.
     
    ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە كە فواد حسێن پەیامێكی زارەكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیاندووەتە سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی كە پەیوەست بووە بە پێشهاتەكانی ناوچەكە و جگە لەوەیش پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتییان لەسەرجەم بوارەكاندا تاوتوێكردووە.
     
    بەپێی راگەیەندراوەكە فواد حسێن ستایشی رۆڵی ئێرانی كردووە لە پاڵپشتیكردنی عێراق، هەروەها هەردوولا سەبارەت بە گرنگترین دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان كردووە.