بهغدا-اهع
وەزارەتى دارایى ئهمڕۆ دووشهممه جەخت لەسەر پابەندبونى خۆیان بە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەکەنەوە.
وهزارهتى له راگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه بڵاوکردەوە:" دڵنیایى ئەوە دەدەنە هاوڵاتیان بەوپەڕى تواناوە لە هەوڵى گرەنتیکردنى شایستە داراییەکاندان و هەوڵدەدەن لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا دابەشیبکەن و لەپێشینەیان دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت و خانەنشینان و سودمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و پەتاى کۆرۆناوە قەیرانى دارایى و کەمى سیولە رویکردووەتە حکومەت.
باسیش لەوەکراوە، لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنى نەخشە رێگەیەکى تایبەت دەکات بۆ خەرجکردنى شایستە داراییە بنەڕەتییەکانى سێ مانگى داهاتوى ئەمساڵ و بەمزوانە نەخشە رێگاکە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان و هەر کات پەسەندکرا دەتوانین گرەنتى موچە و شایستە داراییەکان بە تەواوەتى بکەین.