بهغدا-اهع
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ئهمڕۆ دووشهممه،له كۆنگرهى ههفتانهییدا سەبارەت بە ڕەخنەکانی ڕۆژنامەی کەیهان بە ئایەتوڵڵا خامنەیی، مەرجەعیەتی باڵای شیعە وتی: ئەو هەڵوێستە پێوەندیەکی بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە. ئێران سیستەمێکی هەیە کە بە پێی مەرجەعیەت دانراوە کە مەرجەعیەت لە ئێران و عێراق پارێزەری ئاشتی و سەقامگیری دوو وڵاتەکە بووە.
خەتیب زادە بە وتنی ئەوەی کە ئایەتوڵڵا سیستانی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە عێراق و پێگەیەکی بەرزی لە لای شیعەکانی جیهان هەیە، وتی: ئەوەی کە وتوومانە و ئەمڕۆش دەیڵێین خواست و هەڵوێستەکانی سیستەمە کە جگە لە ڕێز هیچ باسێکی ترمان نییە. قبووڵیش ناکەین کە کەسێک بێ ڕێزی بە ئەو مەرجەعە پایەبەرزە بکات.