باڵیۆزى ئه‌مریكى جه‌خت له‌به‌رده‌وامى پاڵپشتى كردنى واشنتۆن بۆ حكومه‌تى عێراقى ده‌كاته‌وه‌

  • 28-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    قاسم ئه‌عره‌جى راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی وماسیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئەمریکا لەکۆبونەوەیەکدا بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ حکومەتی عێراق لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی لەتێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان تاتوێ دەکەن.
     
    نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" قاسم ئەعرەجی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە بەغدا لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوەتەوە و باسیان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەرجەم بوارەکان و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنیان کردوە".
     
    ئه‌عره‌جى باسی لەوەکرد" بەپێویستی دەزانن لە قۆناغی ئێستادا زیاتر کار بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش بکرێت، بۆ ئەوەی ناوچەکە و جیهانیش لەئاسایش و ئارامیدا بژین".
     
    باڵیۆزی ئەمریکا لە دیدارەکەدا بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراقى لەبەرەنگاربونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش دەربڕى  و جەختی کرده‌وه‌ کە هەردوولا هەماهەنگ دەبن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگیانەی کە هاتونەتە پێش.