به‌غدا-اه‌ع-ئامنه سه‌لامى
و-سۆما جاف
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ راوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش وله‌ناوبردنیان به‌ته‌واوه‌تى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ،له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه چ له‌رێگاى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه یاخود له رێگاى چاوپێكه‌وتنه‌كانه‌وه بێت به‌مه‌به‌ستى راوه‌دۆنانى تیرۆرستانى داعش"،رونیشیكرده‌وه " ئاڵگۆڕى زانیارى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ رێگاگرتنه له كاریگه‌رى داعش له‌سه‌ر ئه‌منى هاوڵاتیان و سه‌لامه‌تیانه".
جه‌ختیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامه له پلان و هاوكاریه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ فشار خستنه سه‌ر گروپه تیرۆرستیه‌كان، وهه‌ماهه‌نگى هاوبه‌شیش به‌رده‌وامه بۆ بنبڕ‌كردنى تیرۆر و رێگاگرتن له كاره‌تیرۆرستیه‌كانى كه زیان به ئابورى و سه‌لامه‌تى وڵات و هاوڵاتیان ده‌گه‌ێنێت".