حه‌لبوسى و باڵیۆزى ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌پاراستنی ئاسایشی نێردە دیبلۆماتیەكان

  • 27-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوینه‌ران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لەدیدارەكەدا حه‌لبوسى و تۆله‌ر گفتوگۆیان سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دوا پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق و نێودەوڵەتی كردووه‌".
    جه‌ختكرایەوە "لەسەر پاراستنی ئاسایشی نێردە دیبلۆماتیەكان لە دوبارەبوونەوەی بە ئامانج گرتنیان، و كاركردن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا و بەدیهێنانی سەقامگیری".
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ حكومەت و گەلی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان و تەئكیدی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا.