بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی مەجمەعی فقهی عێراقی كرد و لەلایەن گەورە زانایانی بانگەواز و فتواوە پێشوازی لێكرا و چاوی كەوت بە عەلامە دكتۆر ئەحمەد حەسەن ئەلتە گەورە زانای مەجمەعی فقهی عێراقی و ژمارەیەك لە زانایانی ئایینی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی دەستەی باڵای مەجمەعەكە.
نوسینگهى راگهیاندنى حهلبوسى له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (تهع) كهوتووه رایگهیاند:"لەمیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی مەجمەعی فقهی بەرز نرخاند لە رێنیشاندەری گوتاری ئاینی و بانگەواز بۆ وەلانانی توندوتیژی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و تەئكیدی كردەوە لەسەر پێگەی وەك مەرجەعێكی شەرعی و ئامادەبونی بەرچاوی لەسەر گۆڕەپانی عێراق.
لای خۆیەوە گەورە زانایان جهختیكردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی پەرلەمان بۆ لەخۆگرتنی هەنگاوی چاكسازی و بوژانەوەی عێراق و پاراستنی سەقامگیری و گەشانەوە و بەدیهێنانی داواكاری رۆڵەكانی لە نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕانەوەی شكۆی دەوڵەت.