پەرلەمان بانگهێشتى پارێزگاری بەغدا دەكات

ناوخۆ
  • 27-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ،ئەمڕۆ یەكشەممە  بانگهێشتی محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدای پایتەختی فیدراڵی كرد، بۆ لێپرسینەوەی لەسەر بەهەدەردانی سامانی گشتی.
     
     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌ینامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌  بڵاوی كردەوە:" سەرۆكایەتیی پەرلەمان بە فەرمی بانگهێشتی پارێزگاری بەغدای كردووە، تا لەبەردەم دانیشتنێكی پەرلەماندا ئامادە بێت.
     
    ئاماژەشی بەوە داوە كە هۆكاری بانگهێشتنەكە، بەهەدەردانی سامانی گشتی و تەواونەكردنی پرۆژەی "حی المنتظر"ی بەغدایە، سەرباری ئەوەی پرۆژەكە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانەوە پەسەند كراوە.