به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،داواى له پزیشكانى مانگرتوو كرد بگه‌رێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانى پیشه مرۆڤایه‌تی ونیشتمانیه‌كه‌یان،ئاماه‌ى به‌وه‌كرد داواكاریه ره‌واكانیان مافیكه ته‌نها ره‌وشى وڵاتى هه‌ڵاوێرد و ئه‌و قه‌یرانه دارایه‌ى وڵات دواى خستووه .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌تووه رایگه‌یاند:"مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی كرد له‌شاندێكی پزیشكانی مانگرتوو له‌كار،داواى له‌پزیشكان كرد كۆتایی به‌مانگرتن بهێنن وبگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان،هه‌روه‌ها داواى له‌پزیشكان كرد كه پشتگیری ته‌ندروستكاران وپه‌رستیاران بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆرۆنا كه وڵاتى گرتوه‌ته‌وه".
كازمی ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ته‌ندروستكاران هێڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوون له‌ڕێگری له‌كۆرۆنا،وتیشى" داواكاری پزیشكان مافێكی ڕه‌وایه به‌هۆی كۆرۆنا وگه‌نده‌ڵی وخراپی به‌ڕێوه‌بردنی دواكه‌وتووه".
له كۆتاى قسه‌كانى كازمى وتى:" گیانى عێراقیه‌كان و ته‌ندروستیان له‌گه‌رده‌نى سوپاى سپیه".