به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك به کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له زیقار راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوپەیمانان، هەندێك كەلوپەلیان لەڕێگای چەند كۆمپانیایەكی عێراقییەوە دەگواستەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانیش كە كراونەتە ئامانج سەرجەمیان هاوڵاتیی عێراقی بوون ".
ئەوەشی خستوەتەڕوو" بۆمبەكه لە ناحیەی "البطحاء" سەربەو پارێزگایە ته‌قیه‌وه، پاش تەقینەوەی زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلێك كەوتووە و دواتر كاروانه‌كه‌ى هاوپەیمانان بەردەوام بووە لە ڕۆشتن.