ا ه ع دادگای پێداچوونەوەی بەحرەین ئەمرۆ دوو شەممە، پشتگیری لەبریاری سەندنەوەی رەگەزنامە لەئایەتوڵا عیسا قاسم پیاوی ئایینی شیعە و كەسایەتی ئۆپۆزسیۆن دەكات، لەگەڵ زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵێك بەبێ بێبەجێكردن. ئاتوڵا عیسا قاسم كە لە تەمەنی حەفتا ساڵیدایە، لە ئێستادا دەستبەسەرە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی مەنامە، دوای ئەوەی ساڵی 2016 بریاری سەندنەوەی رەگەزنامەی بەسەردا سەپێندرا بە تاوانی خزمەتكردن بە بێگانە. لە ساڵی 2011 دا قاسم سەرۆكایەتی خۆپیشاندانەكانی لەبەحرەین دەكرد، بە رەخنەگرتنیش لە رژێمی بەحرەین ناوبانگی دەركردووە. لە بریارێكی دیكەشدا دادگای پێداچوونەوە بریاری لە سێدارەدانی كەسێكی دیكەی پەسەندكرد كە شیعەیە و تۆمەتی كوشتنی پۆلیسێكی لە ساڵی 2013 دراوەتەپاڵ.