بهسره -اهع
فەرماندەیی پۆلیسی بەسڕە ئەمڕۆ هەینی دهستگیركردنى باندێكى مامەڵەكردن بە دراوی ساختەوە لە بەسڕە راگهیاند.
لیوا عهباس ناجى فەرماندەیی پۆلیسی بەسڕە بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕایگەیاند،:"ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردوون كە دراوی ساختەیان پێبووە".
ڕوونیشیكردەوە، زانیارییان بەدەستگەیشتووە لەبارەی باندێكەوە كە مامەڵەیان بە دراوی ساختەوە كردووە، بە جۆرێك كە ئەندامانی باندەكە كەرەستە و شمەكیان لە هاوڵاتیان كڕیوه و لەبەرامبەردا دراوی ساختەیان پێداون.