به‌غدا-اه‌ع
عەبدلحسێن هنداوی، ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ هەینی مه‌رجى سه‌رپه‌رشتى چاودێركردنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا كرد.
هنداوی له لێدوانێكى بۆ ئاانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) ڕایگەیاند:"دەبێت چاودێریكردنی هەڵبژاردن لەلایەن ڕێكخراو و لایەنە نێودەوڵەتییەكانەوە، سەروەریی عێراق بپارێزێت.
ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پێویستە سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، كاریگەر بێت و تەنها بەشدارییەكی نێودەوڵەتی نەبێت.
رونیكرده‌وه "هیچ ناكۆكییەك لەنێوان حكومەت و پەرلەماندا نییە لەبارەی وادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، بەڵام بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پێویستی بە دابینكردنی هەلومەرجە بنەڕەتییەكانە، لە پێش هەمووشیانەوە یەكلاییكردنەوە و پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان."