لیوا ڕه‌سوڵ:ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك كه‌سه‌ر به‌تۆرێكى شانه‌ نوستوه‌كانى داعشه‌ له‌كه‌ركوك

ئەمنی
  • 25-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ ،وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،ده‌ستگیرتیرۆرستێكى سه‌ر به‌تۆرێكى چه‌ته‌ تیرۆرستانى داعشه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك راگه‌یاند.
    ڕه‌سوڵ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئۆپراسیۆته‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ له‌ناوبردنى تۆڕه‌ تیرۆرستیه‌كان،ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر دووه‌م تیرۆرستى ده‌ستگیركرد كه‌ سه‌ر به‌تۆڕێكى چه‌ته ‌تیرۆرسته‌كانى داعش له‌كه‌ركوك دواى 24 كاتژمێر له‌ ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى دیكه‌ى هه‌مان تۆرى شانه‌ نوستوه‌كانى داعشه‌".