بهغدا-اهع
وهزارهتى كارەبا رایگهیاند سێ هەزار مێگاوات بۆ سیستهمى نیشتمانى زیاددەكهین.
ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای ئەمڕۆ ههینى لهلێدوانێكى بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) ڕایگەیاند:" وەزارەتی كارەبا هەوڵدەدات سێ هەزار مێگاوات كارەبا زیادبكات.وتیشى وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی ژمارەیەك وێستگە و یەكەی كارەباییەوە كە بەمنزیكانە بەگەڕیاندەخات، ئەو بڕە كارەبایە زیاددەكات.
رونیشیكردهوه ئەمریكا ئەو ماوەیەی وەك مۆڵەت بە عێراقی دابوو بۆ هاوردەكردنی غازی سروشتیی ئێران بە مەبەستی بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا، بۆ 60 ڕۆژی تر درێژكردووەتەوە.
وتیشی، ئەمریكا پێیوایە ئەو مۆڵەتە یارمەتی عێراق دەدات بۆ ئەوەی كێڵگەكانی خۆی ئامادەبكات و غازی خۆماڵی بۆ وێستگەكانی كارەبا دابینبكات.