ههولێر-اهع
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیگەرانین لەهێرشکردنە سەر نوێنەرایەتییە دبلۆماساییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، هەروەها یارمەتیدەری هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان دەبن بۆ رێگریکردن لەدوبارەبونەوەی هێرشەکان و گەرەنتیکردنی ئاسایشی وڵات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەتویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەکان دژی نێرده دیپلۆماسییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەین کە عێراق و عێراقییەکان لە تیرۆر دەپارێزن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پاڵپشتی لە هەوڵی سەرکردە عێراقییەکان بۆ رێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەکەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا".