به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى په‌رتوكى چاكسازى حكومى نه‌خشه‌رێگایه‌كى دارایى نوێ ده‌كێشێت بۆ ساڵى داهاتوو،جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر قه‌رزى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ،وپه‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 2020 به‌مه‌به‌ستى پاراستنى بودجه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
سادق مه‌دلول ئه‌ندامى لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى 2020 ده‌ستكه‌وتى زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنێت،یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دامه‌زراوانى نوێ و وانه‌بێژان و ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به بریارى 315 ه‌وه ،هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له وه‌زاره‌تێكه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تێكى دیكه و یه‌كه‌مى زانكۆكان و پرۆه‌كانى وه‌به‌رهێنان".
رونیشیكرده‌وه:"په‌رتوكى چاكسازى حكومه‌ت كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 به‌هۆى جێ به‌جێ نه‌كردنى له بودجه‌ى 2020 ،وه‌زیرى دارایى داواى كاتى له‌لیژنه‌كه كردووه بۆ ئاماده‌كردنى چونكه ئه‌و په‌رتوكه پێویستى به بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه و پلاندانان هه‌یه،بۆ ئه‌وه‌ى په‌رتوكێكى چاكسازى راسته‌قینه راده‌ستبكرێت.
تا بتوانرێت لە داهاتوودا ئامانجەكانی بەكارایی بەدی بهێنێت