بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دهكات لە بەئامانجگرتنی دپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و دامەزراوە حكومییەكان و راگەیاندنی ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی.
سهدر ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا كه ئاانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كرد رایگەیاند:" پێویستە لیژنەیەكی ئەمنی، سەربازی و پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییە ئەمنییەكانی عێراق و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان و دامەزراوە دەوڵەتییەكانی عێراق پێكبهێنرێت.
لە پەیامەكەیدا سەدر ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم پێشێلكارییه ئەمنیانە زیان بە عێراق دەگەیەنێت چ ئێستا یاخود له ئایندە و هەڕەشەش دەبێت بۆ سەر سەروەری خاكی وڵات.
سەدر پێشیوایە كە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی وڵاتان هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ژیان و چارەنوسی خەڵكی عێراق، بۆیە پێویستە بەخێرایی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت و لە ماوەیەكی دیارییكراودا ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت، چونكە بەردەوام ئەو هێرشانە زیان بە ناو و ناوبانگی عێراق لە جیهان دەگەیەنێت.
سەرۆكی رەوتی سەدر داواشیكردوە كە بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەو كارانە رێككاری یاسایی و توند بگیرێتەبەر، ئەگەرنا حكومەت كەمتەرخەم بوە لە ئەركەكانی لە پێناو گێڕانەوەی سەروەری و ئاسایش بۆ خاكی عێراق.