بهغدا-اهع
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران رایگهیاند هاوپەیمانێتی گەندەڵی و چەكی لەیاسادەرچوو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە.
كازمى لە تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:""پشتیوانی لە پێشنیارەکانی سەدر دەکەین بۆ پێكهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییانەی پەیوەندیان بە بەئاسایش و شكۆ و ناو و ناوبانگی عێراق و پابەندبونە نێودەوڵەتییەكانەوەیە هەیە."
جەختیكردەوە" دەستی یاسا لەسەرو دەستی لەیاسا دەرچوەكانەوەیە، هەرچەند هەندێك بەپێچەوانەكەی ئەمەوە بیربكەنەوە، هاوپەیمانێتی گەندەڵی و چەكی لەیاسادەرچوو لە عێراق جێگەیان نابێتەوە".