حەلبوسی پێشوازی لە کازمی دەکات

  • 24-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەدیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهات و ئەو بەربەستانە كرا كە ڕوبەڕوی وڵات بونەتەوە، لەگەڵ رێگەكانی تێپەڕاندنی قەیرانەكان".
    هەر لەدیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر پاراستنی سەقامگیری و سەروەری دامەزراوەكانی و پاراستنی نێردە دیبلۆماسیەكان و دەستگیركردنی دەسادرێژیكاران و سەپاندنی یاسا.
    ئەو دیدارەی نێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك وەزیران بەردەوامی تەواوكاری كاری دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانانە و هەماهەنگێ رۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەرانە، لەگەڵ پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ ریشەكێش كردنی گەندەڵی.