بهغدا-اهع
نووسینگەی سەرۆکوەزیران داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بنیاتنانی وێستگەی ئەتۆمی.
کەمال حسێن لەتیف، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی سەرچاوەکانی توخمە تیشکدەرەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) راگەیاندووە کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران، ئاگاداری وزەی ئەتۆمە، بۆیە لە سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق، ئەو باسەی لەگەڵ ماکرۆندا ورووژاندووە.
حسێن ئاماژەی بەوە داوە، عێراق بەدوای ئەوەوەیە پێگەی خۆی لە زانستی وزەی ئەتۆمیدا بگەڕێنێتەوە کە لە دەیاکانی ساڵانی 1970 و 1980دا پێگەیەکی دیار و گرنگی لەو بوارەدا هەبوو.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی عێراق دەکات بۆ دووبارە بووژاندنەوەی وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی وزە لە بواری ئاشتیدا.
کەمال حسێن باسی لەوە کردووە، "وێستگە کارلێککەرەکان" دەتوانن لە بواری کیمایی و پزیشکیدا سوودیان لێوەربگیرێت، ئەوە جگە لەوەی بۆ بواری کشتوکاڵ و پیشەسازییش سوودیان لێوەردەگیردرێت و بنیاتنانی ئەو وێستگانەش بە لایەنی کەمەوە پێنج ساڵ دەخایێنێت.
بەڕێوەبەری دەسەڵاتی سەرچاوەکانی توخمە تیشکدەرەکان باسی لەوەش کردووە، بنیاتنانی وێسگە ئەتۆمییەکان بۆ رەخساندنی هەلی کار و راهێنان گرنگیی زۆرییان دەبێت و وا دەکات عێراق کە وڵاتیکی دەوڵەومەند بە نەوت بۆ بەرهەمهێنانی وزە کەمتر پشت نەوت و گاز ببەستێت.