به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لهبهانامهیهكدا رایگه‌یاند پابه‌ندین به‌سه‌رجه‌م بریاره‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزهچهكدارهكان
له‌به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له‌یه‌كه‌م ساتی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه و له‌سه‌ر فه‌توای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان هه‌مو هه‌وڵێكی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ به‌ئامانجی به‌گریكردن له‌وڵات و رازیكردنی خوای گه‌وره.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، حه‌شدی شه‌عبی هه‌مو گه‌لی عێراقی به‌بێ جیاوازی پاراستوه و چه‌ندین قوربانیشی له‌و روه‌وه به‌خشیوه، له‌گه‌ڵ هێزێكی فه‌رمی سوپای عێراقدان و پابه‌ندی هه‌مو فه‌رمانێكن كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ریبكات له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كاندا.
حه‌شدی شه‌عبی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، گه‌لی عێراق و سه‌ركرده‌كانیش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه، په‌یوه‌ست نین به هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسی و روداوێكی ناوخۆییه‌وه، به‌رپرسیاریش نین له‌و كه‌سانه‌ی به‌مه‌به‌ست هه‌وڵی ئاڵۆزی و شێواندن و چالاكی گوماناوی و نایاسایی كه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی بیانیان تێدایه ناوی حه‌شدی شه‌عبی به‌خۆیان ده‌نێن.
حه‌شدی شه‌عبی ئاشكراشیكردوه، هه‌وڵدانی هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ دروستكردنی پشێوی و ئاڵۆزی بۆ به‌لاڕێدابردنی رایگشتیه و زۆر باشیش له خۆشه‌ویستانیان دڵنیان كه تێده‌گه‌ن ئه‌و هه‌وڵانه بۆ ناشرینكردنی حه‌شدی شه‌عبین.