گواستنه‌وه‌ راگرتنى گه‌شته‌كانى نێوان عێراق و ئێرانى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 24-09-2020, 00:00
  • +A -A

     

    بەغدا_اەع

     
    وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێوه‌ هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی له‌ نێوان عێراق و ئێران ناكرێت و جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گیرێت.
    لە نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی گواستنەوە کە دەستی  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" لەسەر داوای  ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كە ئاراستەی لایەنە په‌یوەندیدارەكان كراوە، ھاتووە، سه‌رجه‌م گەشتەكانی چوون و ھاتن بۆ ئێران له‌ سبه‌ی هه‌ینی (25ی ئه‌یلوول/ 2020 تاوەکو 9-10 ی 2020  راده‌گیرێت.