بهغدا-اهع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەجیا كارنامەی كاری ھەریەک لە مارجن كوبیاك باڵیۆزی پۆڵەندا و مایكڵ رینتیتر باڵیۆزی هۆڵەندا و میتیا لیسكۆفار باڵیۆزی ڤاتیكانی لە عێراق وەرگرت.
لهبهیانامهیهكدا نوسینكهى راگهیاندانى سەرۆكایهتى كۆمار كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:"ساڵح دووپاتیكردەوە کە عێراق پشتیوانی دەكات لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریكاری و هەماهەنگی لە تەواوی بوارەكاندا، بەجۆرێک بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ سەرجەم گەلان و وڵاتان بھێنێتەدی، ھەروەھا جەختیكردەوە لە پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیھان.
ھاوکات ئاماژەیكرد بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هاوبەش بۆ بەھێزکردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەكە و جیهان و رێگریكردن لە گروپە تیرۆریستییەكان تاوەکو ببنە هۆی تێكدانی ئاسایش و ئارامی.
سەرۆك كۆمار هیوای خواست كە باڵیۆزانی نوێ سەركەوتوو بن لە جێبەجێکردنی ئەركە نوێکەیان و ببێتە مایەی پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانە و هەماهەنگی نێوان عێراق و وڵاتەكانیان.
لەلای خۆیانەوە باڵیۆزانی ھەر یەک لە پۆڵەندا و ھۆڵەندا و ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار كرد و جەختیانکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وڵاتەکانیان لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەكان، بەجۆرێک ببێتە مایەیی بەھێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش.