به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكى راگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی به گروپێكی مه‌ترسیداری تیرۆرستی له كه‌ركوك هه‌یه.
ره‌سوڵ له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه:" هێزه‌كانی دژه تیرۆر به‌رده‌وامن له ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانیان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، توانیویانه "تیرۆریستێكی رێكخراوی داعش" كه په‌یوه‌ندی به تۆڕێكی تیرۆریستی مه‌ترسیداره‌وه هه‌بوه له كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و چه‌كداره له‌ئێستادا ده‌ستگیركراوه و وته‌ی لێوه‌رگیراوه، رێكاری یاسایشی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.