به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند بەئامانج گرتنی نێردە دبلوماتیەکان رەتدەکاتەوە ، حكومه‌ت هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئاسایش ئارامی و ژیان و گوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان دابین بكات له‌به‌رده‌مدا نیه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، هاوپه‌یمانی فه‌تح كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كان و دۆخه ناوخۆییه‌كان و دۆخی نائاسایی ده‌وروبه‌ری عێراق، پێمانوایه، "ده‌بێت حكومه‌ت پابه‌ند بێت به ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی كه ئه‌ویش چه‌سپاندنی ئاسایش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی وڵاته و ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌باره بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه ئازاد و دادپه‌روه‌رانه بێت".
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، هیچ بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا نییه جگه له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دروست كه بتوانێت ئاسایش و ئارامی و ژیان و گوزه‌ران بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، به‌جۆرێك هه‌مو هاوڵاتیه‌ك ئازاد و سه‌ربه‌رز بێت.
هه‌روه‌ها داواشی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كردووه، كه ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و به به‌هێزیه‌وه كۆتایی به زنجیره‌ی ڕفاندن و تیرۆركردن بهێنن و كه له پشته‌وه تاوانباران ده‌یانه‌وێت ئاژاوه دروست بكه‌ن و دۆسیه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن، پێویسته هه‌مو لایه‌ك هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی لێهاتو بن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریانه.
هه‌ر له‌درێژه‌ى به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه:" ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده فه‌رمی و دیپلۆماسیه‌كانیشی كردووه و ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌و كار‌و كرده‌وانه لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت و لێدانه له پایه‌و شكۆی، ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نییه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌وباره‌یه‌وه بكرێت".
راشیگه‌یاندووه، حه‌شدی شه‌عبی به‌رگریكاری عێراق و یه‌ك پارچه‌یی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه، داواكارین له رۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك هه‌میشه پابه‌ندبن به یاسا و سه‌روه‌ری عێراق و دوربكه‌ونه‌وه له هه‌ر شتێك كه زیان به وێنه‌ی قه‌واره‌ی پیرۆزی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، پێویسته هه‌مو لایه‌ك وریا و چاوكراوه بن و تۆمه‌ت بۆ یه‌كترهه‌ڵنه‌به‌ستن، چونكه تیرۆر و گروپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان و دوژمنانی عێراق هه‌میشه به‌دوای ئاڵۆزبونی دۆخه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.