به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ناوه‌رۆكى میواندارى جومعه عناد وه‌زیرى به‌رگرى ئاشكرا ده‌كات.
كاتع ریكابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ میواندارى وه‌زیرى به‌رگرى كرد،گفتوگۆیه‌كى تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكه‌وه كرا له‌وانه‌ش ره‌وشى ناوخۆى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى وه‌رگرتنى خوێندكاران له كۆلێژى سه‌ربازى یه‌كه‌م و دووه‌م ،هه‌روه‌ها له باره‌ى خولى ئه‌ركانه‌وه ،هه‌روه‌ها پرسى پڕ چه‌ك كردنى به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانى وه‌زاره‌ت باسێكى دیكه‌ى گفتوگۆكان بوو"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لیژنه‌كه له‌باره‌ى سه‌ردانى عناده وه بۆ ئۆكرانیا گفتوگۆیان كردووه لاى خۆى عناد سه‌رجه‌م ورده‌كاریه‌كانى ئاشكرا كرد ،هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كى روون و ئاشكراى پێكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كردووه له باره‌ى ره‌زامه‌ندى ده‌ربرین بۆ پێداویستیه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگره‌وه له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان،چ ئاسمانى بێت یاخود وشكاوه‌كى وپڕ چه‌ك كردن به‌شێوه‌یه‌كى گشتى".
ریكابى وتیشى" هه‌روه‌ها تاوتوێى پرسى ناوچه ناسه‌قامگیره‌كان كرا وه‌ك ناوچه‌كانى رۆژئاوا و دیاله جومعه عناد له میان گفتوگۆكه‌دا باسى له‌و بۆشاییه ئه‌منیانه كرد له‌و ناوچانه و باس له هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌ت و هه‌واڵگیرى كرد بۆ رێگاگرتن له هێرشه‌كانى داعش له‌و ناوچانه".